٢٨ ئەیلوول ٢٠٢٥ - ١٣:٣٤
Source: Mehrnews
قاڵیباف: هەر هەنگاوێک دژی ئێران بگیردرێتەبەر وڵام دەدەینەوە

سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی وتی: گەڕانەوەی گەمارۆکانی سەر ئێران نایاساییە و ئەگەر هەر هەنگاوێک لەدژی ئێران بگیرێتەبەر، ڕێکاری بەرپەرچدانەوەی جددی دەگرینەبەر.

 محەممەد باقر قالیباف لە کاردانەوە بە چالاککردنی میکانیزمی سناپباک، وتی: کۆماری ئیسلامیی ئێران جێبەجێکردنی سناپباک و گەڕانەوەی بڕیارنامەی سزاکان بە نایاسایی دەزانێت.

وتیشی: بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە ڕووسیا و چین وەک دوو ئەندامی هەمیشەیی ئەنجومەنی ئاسایش لە بەیاننامە فەرمییەکان و هەڵوێستە گشتییەکاندا ئەمەیان ڕوون کردووەتەوە، هیچ وڵاتێک ناچار نییە پابەند بێت پێیانەوە.

سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی ڕایگەیاند: لەم پێوەندییەدا ئێران بەهەمان شێوە خۆی بە پابەندی ئەو بڕیارنامە نایاساییانە نازانێت لەوان ڕاگرتنی پیتاندنی یۆرانیۆم و پێمان وایە مافی پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێمە تا ئەمڕۆش بە یاسا نێودەوڵەتییەکان پەسەند کراوە.

ئاماژەی بەوەشکرد: وەک پێشتر ئاماژەمان پێدا، ئەو سزایانەی لەم بڕیارنامەیەدا دانراون، هیچ کاریگەرییەکی بەرچاویان نییە بە بەراورد لەگەڵ سزاکانی ئەمریکا.

قالیباف زیادی کرد: هەروەها بەهۆی نایاسایی بوونی بەکارهێنانی میکانیزمی سناپباک و باوەڕی ڕووسیا و چین، جێبەجێکردنی بڕیارنامەکانی سزاکان لە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕووبەڕووی ئاستەنگی یاسایی جددی دەبێتەوە.

جەختیشی کرد: ئەگەر وڵاتێک به پشتبەستن به ئەم بڕیارنامه نایاساییانه بیەوێت ڕێوشوێن له دژی ئێران بگرێته بەڕ، ڕووبەڕووی ڕێکاری جددی دەبێته وه له لایەن ئێرانەوە.

هەروەها ئه و سێ وڵاته ئەوروپییەی که دەستپێشخەری ئەوکاره نایاساییەن، به هەمان شێوه ڕووبەڕووی کاردانەوەی ئێمه دەبنەوە.

Your Comment

You are replying to: .
captcha